خۆراك و ئاردی 700 هەزار كەس لەهەرێمی كوردستان دەبڕدرێت

SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2025 نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەمیدیای نزیك لە پارتی راگەیاند: “لە رۆژی 27ی 10ئەم مانگەوە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەمی ئەمساڵ دەستیپێكردووە و بریكارەكان پسووڵەیان وەرگرتووە و لەم هەفتەیەدا لە رێگەی بریكارەكان خۆراك دابەش دەكرێت.”
وتیشی: “بەشەخۆراكی حەوتەم پێكهاتووە لە برنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەك، زەیت لیترێك، 400 گرام دۆشاوی تەماتە و كیلۆیەك لە پاقڵەمەنییەكان.”
نەوزاد شێخ كامیل جەختیكردەوە “ئەو 700 هەزار كەسەی هەرێمی كوردستان كە بەهۆی پڕنەكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك، بەشەئارد و بەشەخۆراكیان بڕاوە، بۆ بەشەخۆراكی تازەش پێیان نادرێت، چونكە هێشتا پڕۆسەی خۆتۆماركردنی نوێ نەكراوەتەوە.”
روونیشیكردەوە: “ئەوانەی خۆراكیان راگیراوە، كەی فۆرمیان پڕ كردەوە دەبنەوە خاوەن فۆرم و لە مانگەكانی ئاییندە خۆراك و ئاردیان بۆ دێتەوە و ئەو مانگانەی لێیان بردڕاوە قەرەبوو ناكرێنەوە”.
بەشداربووانی پسووڵەی خۆراك لە هەرێمی كوردستان كە فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراكیان پڕ كردووەتەوە، ژمارەیان چوار ملیۆن و 638 هەزار و 672 كەسە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









