پاداشتی خانەنشینی؛ لە سلێمانی دابەشکرا و لە هەولێر و دهۆک چاوەڕوانن

SNN-
پاداشتی کۆتایی خزمەتی خانەنشینان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە تەواوی دابەشکرا، بەڵام تا ئێستا لە هەولێر و دهۆک ئەو پاداشتە دابەش نەکراوە.
80 ملیار دینار لە سلێمانی دابەشکرا
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆی گشتیی ئەو بڕە پارەیەی کە وەک پاداشتی خانەنشینی لە سنووری سلێمانی دابەشکراوە، گەیشتووەتە 80 ملیار دینار و پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.
پاداشتەکە چییە؟
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاداشتەکە بریتییە لە مۆڵەتی کەڵەکەبووی 180 ڕۆژی فەرمانبەران، کە لەکاتی خانەنشینبووندا هاوتای شەش مووچەی بنەڕەتی بە یەکجار پێیان دەدرێت.
هۆکاری سەرکەوتنی پرۆسەکە لە سلێمانی
وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان هۆکاری تەواوبوونی دابەشکردنی پاداشتەکەی لە سلێمانی بۆ “ڕۆڵی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێم – لقی سلێمانی” گەڕاندەوە، کە توانیویەتی پارەی پێویست لە هەموو سێکتەرەکانەوە دابین بکات.
داواکاری بۆ هەولێر و دهۆک
یەکێتیی خانەنشینان نووسراوی فەرمییان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە و داوایان کردووە کە پاداشتی خانەنشینانی هەولێر و دهۆکیش دابەش بکرێت، چونکە ئەوە مافێکی یاسایی خۆیانە. جێی باسە، لە 31ی کانوونی یەکەمی 2024، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەر لە سەرانسەری هەرێم خانەنشین بوون
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









