
مووچە
SNN-
بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی ئەیلولی ئامادە کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە ئاستی باڵا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بکرێت بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی ئەو مانگە، هاوکات چارەنووسی مووچەکە بەندە بە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە.
داهاتی نانەوتی ئامادەیە
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەست کەوتووە، تەواوی داهاتی نانەوتیی مانگی ئەیلول کە 120 ملیار دینارە، ئامادە کراوە. هاوکات، سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی هەرێم – لقی سلێمانی بە کەناڵ8ـی وت: “بڕی 48 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئەیلول ئامادەیە و هەر کاتێک پێمان ڕابگەیەنن، لە ماوەی دوو کاتژمێردا ڕەوانەی هەولێری دەکەین.”
فشاری سیاسی بۆ ناردنی مووچە پێش هەڵبژاردن
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی کردەوە کە هەوڵ و فشاری سیاسی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەست پێدەکات و لە ئاستێکی باڵادا گفتوگۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی دەکرێت، بەمەبەستی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول “پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لەبری ئەوەی دوابخرێت بۆ پاش هەڵبژاردنەکان.”
کات لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندا نییە
ئەم هەوڵانە لەکاتێکدایە کە مووچەخۆرانی هەرێم تەنها هەشت مووچەی ئەمساڵیان وەرگرتووە. بەپێی زانیارییەکان، تەنیا 45 ڕۆژ لەبەردەم حکومەتی سوودانی ماوە بۆ ناردنی چوار مووچەی دواکەوتووی ئەمساڵ، چونکە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە خەرجییەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕادەگیرێن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









