
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر
SNN
لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا لە هەولێر، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، زنجیرەیەک بەڵێن و هەڵوێستی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و هەولێر کرد و جەختی کردەوە، “قەڵای هەولێر سەوزە و دڵنیام ڕۆژی دەنگدان خەڵکی هەولێر سندوقەکان سەوز دەکەن.”
کۆتایی بە پاوانخوازیی ئابووری دەهێنین
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، “زیان بە ئابووری خەڵک گەیەندراوە و لەبەرانبەردا هەندێک کەس بوونەتە فیرعەون،” و بەڵێنی دا کە “کۆتایی بە پاوانخوازی و قۆرغکردنی ئابووری کوردستان دەهێنین.” ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، “دامەزراندن بۆ خەڵکی کوردستان نییە، بەڵام بۆ نزیکی فیرعەونەکان بەردەوامە.” هەروەها وتی، “ڕزگارتان دەکەین لە پاڵاوگە نایاساییەکان و بەهۆی کاری قاچاخچێتی و دزییەوە کارەبا و سووتەمەنی گران بووە.”
لە بەغداوە خزمەت بە کوردستان دەکەین
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە یەکێتی “دەنگی هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستانە لە بەغداد” و “هێزی خەڵکی کوردستانە لە بەغدا.” بەڵێنیشی دا کە “لە بەغداوە بودجەی کوردستان وەک ساڵانی 2004 لێدەکەینەوە” و “پرۆژەی گەورە لە بەغداوە دەهێنینەوە بۆ کوردستان.” هەروەها وتی، “لە بەغداوە کار دەکەین سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ خەڵک دابین بکەین” و “بازرگانی لە نێوان هەولێر و هەموو عێراق دەبوژێنینەوە.” تاڵەبانی ڕوونیکردەوە کە “یەکێتی پردی پەیوەندیی هەرێم و بەغدا دروست دەکات” و دەیەوێت “ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی لەبارەی پرسە گرنگەکان لەگەڵ بەغدا بکات.”
پارێزەری مافی پێکهاتەکان دەبین
سەرۆکی یەکێتی بە توندی باسی لە مافی پێکهاتەکان کرد و وتی، “دەبێت پێکهاتەکان لە هەرێم نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت.” ئاماژەی بەوەدا کە “هەندێک کەس بە دزین و دەستبەسەرداگرتنی زەوی پێکهاتەکان دەوڵەمەندبوون” و بەڵێنی دا “دەبین بە پارێزەری کریستیانەکانی کوردستان” و “دەبین بە نوێنەری ڕاستەقینەی پێکهاتەی تورکمان.” تاڵەبانی هەروەها ڕایگەیاند، “پرسی گەڕاندنەوەی مافی پێکهاتەکان لە عێراق و هەرێم دەکەینە پرسێکی نێودەوڵەتی و لە ئەمریکاوە دەست پێدەکەین.”
هەولێر بەجێناهێڵین
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی خەڵکی هەولێر کرد و وتی، “هەولێر بەجێناهێڵین و وەک سەفین لە پشتی خەڵکی هەولێر دەوەستین.” ناوبراو ڕەخنەی لە شێوازی ئاوەدانی گرت و وتی، “بینای بەرز و پان هیچ قیمەتی نییە ئەگەر خەڵکی هەولێر ئازاد نەبێت” و “لە هەولێر باڵەخانە و شەقامی زۆر دروستکراوە بەڵام ئازادی تیادا نییە.” هەروەها وتی، “هۆڵی گەورەمان بۆچییە ئەگەر ئەکتەرێک نەتوانێت ڕەخنە لە دزێک بگرێت؟” و بەڵێنی دا “دەمانەوێت هەولێر لە دوکەڵ و پیسی ژینگە پاکبکەینەوە.”
حکومەت دەبێت خزمەتکاری هەمووان بێت
سەبارەت بە بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتوو، سەرۆکی یەکێتی هەڵوێستی حزبەکەی ڕوونکردەوە و وتی، “ناچینە ناو حکومەتێک کە جیاکاری لەنێوان شارەکان بکات، دەچینە ناو حکومەتێک کە خزمەتی هەموو هاووڵاتیان بکات.” هەروەها جەختی کردەوە، “ئیتر غەدر لە کەس قبوڵ ناکەین و شەڕدەکەین تاوەکو ئێوە وەک پێویست مافی خۆتان وەربگرن.”
یەکێتی؛ چارەسەر و پێشەنگ
لە کۆتایی وتارەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی یەکێتی کرد و وتی، “ئێمە بووین، یەکێتی کەرکووکی ڕزگارکرد بەبێ شەڕ، یەکێتی بوو کە کێشەی مووچەی چارەسەرکرد، یەکێتی هۆکاری ناردنی مووچە بوو لە بەغداوە و یەکێتی یاسای هەڵبژاردنی گۆڕی و هەڵەبجەی کرد بە پارێزگا.” و لە کۆتاییدا وتی، “تەنها یەکێتییە کە دەتوانێت کوردستان بۆ پێشەوە ببات.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









