بڕەكەی زۆر كەمكرایەوە، وادەی دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانان ئاشكرا دەکرێت

مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەرپرسێك لەوەزارەتی داریی هەرێم ئاشكرایكرد كە لیستی هاوكاری هاوپەیمانان بۆلیواهاوبەشكان ئامەدەكراوە و ڕۆژی پێنجشەممە 6/11/2025دەستدەكرێت بەدابەشكردنی هاوكارییەكە، هاوكات بڕی هاوكارییەكەش 183هەزار دینارەوە بۆ تەنها 81 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بڕی پارەی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان ئامادەیە و ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە /11/2025 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی هاوكارییەكە لەمانگی ڕابردوو 183هەزار دیناربوو، بەڵام بۆ ئەم مانگە بڕەكەی بۆ 80 هەزار و 750 دینار كەمكراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمارەی ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی خراونەتە سەر لیواهاوبەشەكان زیادیكردووە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









