
مووچە
SNN-
چارەنووسی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە تێیدا داوا لە محەمەد شیاع سوودانی کراوە پرسەکە بەتەواوی یەکلایی بکاتەوە.
هۆکاری دواکەوتنی بڕیارەکە
بڕیاربوو دوێنێ لەنێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەیەک لەسەر پرسی مووچە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی سەردانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە، دیدارەکە دواخرا. لەگەڵ ئەوەشدا، بەپێی زانیارییەکان، سوودانی و فوئاد حوسێن بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و ڕێککەوتوون کە سبەینێ سێشەممە، لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێش هەڵبژاردنەکان، بڕیاری ناردنی مووچەکە بدرێت.
هەرێمی کوردستان ئامادەیە
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەستکەوتوون، هەرێم بە تەواوی ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.
ئەگەر سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بدات، حکومەتی هەرێم ئامادەیە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی نۆ بخاتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








