باڵامبۆ محەمەد: مەسرور بارزانی ” تفی بەرەو ژوور دەكات” و خەركی بزنزە نەك حوكمداری

باڵانبۆ محهمهد، جێگرى سهرۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرهلهمانى كوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایانەی كە سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی دیكەی پارتی دەیكەنە سەر سلێمانی و یەكێتی، گوایە سلێمانی خزمەت نەكراوە و پرۆژە جێبەجێنەكراوە، ئەنجامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان چەند نهێنییەك لەسەر مەسروبارزانی ئاشرا دەكات
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت” تفی سەرەو ژوور ناوچاوانی خۆت دەگرێتەوە” بۆیە مەسروربارزانی ( تفی سەرەو ژوور هەڵدەدات) چونكە ئەوەی مەسرور بارزانی دەیكات بزنزە نەك حوكمڕانی، چونكە ئەو تەنا لەو جێگایانە پرۆژەی كردووە كە پارەی تیادا دەستدەكەوێت بۆ خۆی و حزبەكەی.
ئاماژەی بەوەشكرد، قەزای كۆیە بە حساب لەسەر ئیدارەی هەولێرە، با بێن بە ژمارە ئەو پرۆژانە دیاری بكەن كە بۆ كۆیە كردوویانە، ئەوانە ناڵێم كە لەسەر كاغەز ڕەزامەندییان بۆ دەركراوە، ئەوە كارێكی ئاسانە و منیش دەتوانم ڕەزامەندی بدەم لەسەر پرۆژە ئەگەر نەتوانم پارەی بۆ دابین بكەم، بەڵام كردار شەرتە.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پرۆژانەی كە لە هەولێر جێبەجێكراون، ئازایەتی ئەوان نەبووە، چونكە هەم خەرجكردنی پرۆژەكان لەدەستی ئەوان بووە و هەمیش دابەشنەكردن و لێبڕینی مووچەش هەر لەدەستی ئەوان بووە.
باڵامبۆ محەمەد ئەوەشی باسكرد، ئەوپرۆژانەی لە سلێمانی جێبەجێكراون 10 هێندەی ئەو پرۆژانە خزمەتی بەهاووڵاتیان كردووە كە لە هەولێر جێبەجێكراون، چونكە لە سلێمانی بەتێكڕای پرۆژەكانی هەولێر تەنها پرۆژەی ئاوەڕۆكراوە كە لە خزمەت سەرجەم چین و توێژەكاندا بووە، بەڵام لەهەولێر تەنها باڵەخانەكان بەرزكراونەتەوە كە بەرپرسانی دەستڕۆیشتوو خاوەنداری دەكەن، لەكاتێكدا گەڕەكەكانی هەولێر ئێستاشی لەگەڵدا بێت خاوەنی ئاوەڕۆ نین، بۆیە بەرز كردنەوەی باڵەخانەكان خۆڵكردنە چاوی هاووڵاتیانە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









