جمانە غەلای بۆ SNN:چوار شەممە قوتابخانەكان وەردەگرین و هەر قوتابخانەیەك 3 كامێرای بۆ دادەنێین

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماژە بەوەدەكات، لە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیەوە سەرجەم قوتابخانەكان لە وەزارەتی پەروەردە وەردەگرین و ڕۆژی 13ی مانگ ڕادەستیان دەكەینەوە، جەختیش دەكاتەوە كە تا ڕۆژی دەنگدان دابەشكردنی كارتی دەنگدان بەردەوامی دەبێت.
جمانە غەلا، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند, سەرجەم ئامادەكارییەكانمان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرەو كۆتایی دەچن، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕۆژی چوار شەممە 5/11/2025 سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەردەگرین و تا ڕۆژی پێنج شەممە 12/11/2025 ڕادەستیان دەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای وەرگرتنی ناوەندەكانی خوێندن، لەهەر بنكەیەكی دەنگداندا سێ كامێرا و هەروەها لە هەر وێستگەیەكی دەنگدانیش دوو كامێرا دادەنرێن و ئەو كامێرایانەش هاوكاردەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە شەقافی و دوور لە هەر دەستوەردان و دەنگدانێكی نایاسایی بەدوور بێت، هاوكات ئەو كامێرایانە بەستراونەتەوە بە ئۆفیسی سەرەكی كۆمیسیۆن و ناتواندرێت دەستكاری بكرێن.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار كارتی بایۆمەتری دابەشكراون، هاوكات ئۆفیسەكانی كۆمیسیۆن لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان بەردەوامن لە دابەشكردنی كارتە بایۆمەترییەكان لە ڕێگەی 1079 سەنتەری تۆماركردنەوە، هەروەها دابەشكردنی كارتەكان تا ڕۆژی دەنگدان بەردەوام دەبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









