
SNN-
لە چوارچێوەی ڕێکار و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوون هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەفتەیەک پشوو لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیەندرا و وەزارەتی پەروەردەش ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژێک دوای دەنگدان خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بە مەبەستی ئاسانکاری لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریانداوە، لە 6ی مانگەوە واتە پێنجشەممە ئەو ناوەندانەی دەبنە بنکەی دەنگدان دەدرێنە کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەربۆیە لە پێنجشەممەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.
راشیگەیاندووە، پشووەکە تەواوی خوێندنگە حکومی و ناحکومی و نێوەدەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام دەشڵێت: کە ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن و لە 13ی مانگ، کە دەکاتە چوارشەممەی هەفتەی دواتر دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە، ئەو ناوەندانەشی بنکەی دەنگدان بوون دەتوانن وانەی یەکەم نەخوێنن و ئامەدەسازیی بکەن لە وانەی دووهەمەوە دەستپێبکەن.
بڕیارە لە11ی تشرینی دووهەم کە سێشەممەی هەفتەی داهاتووە هەڵبژاردنی گشتیی بۆ 320 کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەبچێت و پشووی فەرمیش لە چوارچێوەی پڕۆسەکەدایە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









