دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات

سەڵاحەدین دەمیرتاش
SNN
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تانەكەی توركیای بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕەت كردەوە و جەخت لەسەر ئازادكردنی دەكاتەوە.
وەزارەتی دادی توركیا لە تانەکەیدا داوای پێداچونەوەی بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا كرد سەبارەت بە دەمیرتاش لە فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لەوەڵامدا فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تانەکەی وەزارەتی دادی رەتکردەوە، بەم پێیەش، ئێستا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش بووەتە بڕیاری کۆتایی.
هاوکات پارتی یەکسان و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند ”بڕیارەكە یەكلاكەرەوەیە و دەبێت دەستبەجێ هاوڕێیانمان بەتایبەت سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ ئازاد بكرێن”.
تا ئێستا دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سێ بڕیاری بۆ ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش دەركردووە و لە تۆمەتە جیاوازەكان كە دەسەڵاتی توركیا ئاراستەی کردبوون، بێبەریی كردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









