لەتیف نێروەیی: ئەوان هەموو خزمەتگوزارییەکانیان لە شەقامدا پڕکردووەتەوە

لەتیف نێروەیی،
SNN
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، ئەوکاتەی یەکێتی بڕیاریدا لە شاخی ئەزمەڕ تونێلێک لێبدات، لە هەولێر و دهۆکەوە دەهاتن بۆ بینینی، چونکە لای ئەوان نەبوو.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەوکاتەی پارە و پلان و بڕیار لای ئێمە بوو، سلێمانی – هەڵەبجە و سلێمانی – دوکان دووساید کرا و ئەوکات زانکۆی سەربازیمان بۆ هێزی پێشمەرگە کردەوە، ئەوان لایان سەیر بوو کەچۆن بەبێ رەزامەندی بەغدا ئەوە دەکرێت، کردمان، یەکێتیی پاڵاوگەی نەوتیشی دانا.
دەڵێت “خزمەتکردن تەنها جادە نییە، بەڵکو خزمەتکردنی پەروەردە و ژینگە و زانست هەیە کە دەڤەری زەرد لە دواوەن، جادە دوو بەشن، پان و تەخت لەگەڵ سەخت، تەخت ئەوانەی بۆ بەرپرسەکانە وەڵا بۆ برەپرسەکان زۆر جوان کردوویانە، بەڵام جادەی تەختی نێوان خەبات – هەولێر ئەوانەی بۆ خەڵکە گشتییەکەیە وێرانەیە و چوار ساڵە چاکی ناکەن کە تەنها 20 کیلۆمەترە.”
ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای ئەوەی 78%ـی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکان لە دەڤەری زەردە و ئەوەی دیکە بۆ دەڤەری سەوزە، بەڵام یەکێتی بە هەر شێوازێک بێت، پڕۆژەکان تەواودەکات.
جەختیکردەوە، چەندین ساڵ، تەپوتۆزی دەڤەری ناحیەی بالیسان سەر بە پارێگای هەولێر خەڵکی ئەو ناوچەیەی بێزارکردبوو، یەکێتی ناچاربوو لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتی 21 کیلۆمەتر لەو شوێنە قیربکات، ئێستاش شوێنی دیکە ماوە کە نزیکە لە بازگەی پارتییەوە، بەڵام پێیان خۆش نییە یەکێتی قیرتاوی بکات.
لەتیف نێروەیی ئەوەشی وت، “شەقامی نێوان چۆمان و حاجی ئۆمەران ماوەی 14 ساڵە هێشتا 40%ـی تەواونەکراوە، سەرەڕای ئەوەی ئەم شەقامە گرنگییەکی تایبەتی هەیە”.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “پارێزگاری هەولێر باسی ئارامی سلێمانی دەکات، لە سلێمانی تەنها یەک هێز هەیە کە ئەرکیان پاراستنی ئارامی شارە، بەڵام لای ئەوان نزیکەی 8 هێز هەیە”.
تەواوی قسەکانی لەم لینکەدایە قسەکانی لەتیف نێروەی
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









