
SNN-
وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند بەشەخۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن هاووڵاتی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگیراوە، وەک بەشێک لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی گشتگیری ئەلیکترۆنی کە لە چوارچێوەی گۆڕانکاری بەرەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ئەنجامی دەدات.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی بەشەخۆراکەکە ژمارەیەک لەو چین و توێژانەی گرتووەتەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەخۆراک نایانگرێتەوە، لەوانە: گەشتیاران، کەسانی ناسنامە نادیار، خاوەن داهاتە بەرزەکان، و خاوەن کۆمپانیاکان و ڕوونیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دوای وردبینییەکی گشتگیر بۆ داتاکان لەناو سیستەمی ئەلیکترۆنی هاتووە.
دەشڵێت: وەزارەتەکە دوای پڕۆسەی نوێکردنەوەکە، ژمارەیەک خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی نوێی کارتی خۆراکی دەستپێکردووە، کە بریتین لە: لابردنی ڕاگرتن (حەجب)، گواستنەوە و دابەشکردن کە جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی ئەزموونی لە پارێزگای واسیت دەستی پێکرد و پاشان فراوانکراوە بۆ پێنج پارێزگای دیکە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەزموونەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە بەبێ ئەوەی ئاستەنگێکی ئەوتۆی هەبێت”.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، وەزارەتەکە لە نزیکترین کاتدا بەشی پێشکەشکردنی داواکاریی لابردنی بێبەشکردن بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە فەرمییەکەوە دەستەبەر دەکات و ئەو کەسانەی کە بەشەخۆراکەکەیان بڕاوە دەتوانن لە ڕێی خستنەڕووی بەڵگەنامەکانەوە داوا بکەن بەشەخۆراکیان بۆ بگەڕێتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









