
پارەی عێراقی
SNN
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایدەکات، هاوکاریی هاوپەیمانان خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەم، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاشکرایدەکات، هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
ئەوەشخراوەتە روو، لەم مانگەدا، زیاتر لە ٪97ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
هاوکات، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم پێشتر بە SNNی راگەیاندبوو، بڕی پارەی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان ئامادەیە و ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی.
ئەو سەرچاوەیە وتبووشی، “بڕی هاوكارییەكە لەمانگی ڕابردوو 183هەزار دیناربوو، بەڵام بۆ ئەم مانگە بڕەكەی بۆ 80 هەزار و 750 دینار كەمكراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمارەی ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی خراونەتە سەر لیواهاوبەشەكان زیادیكردووە.”
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









