
SNN
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایدەکات، سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی پەیوەندییان بە بڕینی دەرماڵەی مەترسیی هێزە ئەمنییەکان هەیە دوورن لە راستییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا جەختدەکاتەوە، هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە بڕینی دەرماڵەی مەترسیی هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە 500 هەزار دینارە دوورن لە راستییەوە.
ئاماژە بەوەدەکات، بەپێی یاسا بەرکارەکان و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بەردەوامین و هیچ لێبڕینێک رووینەداوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوی وەزارەتەکەدا هاتووە، داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، تەنها پشت بە سەرچاوەی فەرمی وەزارەتی دارایی ببەستن لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریدا بۆ ئەوەی خەڵک بە لاڕێدا نەبەن.
ئەم راگەیەنراوەش دوای ئەوە هات، لە هەندێک لە پەیج و تۆرەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوکرایەوە، کە دەرماڵەی مەترسیی هێزەئەمنییەکانی عێراق دەبڕدرێن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









