باجی درۆیەک؛ چیرۆکی تراژیدیی ڕێکار و بەڵێنە ساختەکەی ئەژی ئەمین

0
632

SNN-

چیرۆکی گیانلەدەستدانی ڕێکار، گەنجێکی خەڵکی باڵەکایەتی، لە ڕووداوەکانی “لالەزار”دا، تەنها چیرۆکی کوژرانی گەنجێک نییە، بەڵکو پەردە لەسەر سیناریۆیەکی مەترسیداری فێڵکردن، بەکارهێنانی گەنجان بۆ مەرامی سیاسی و پیلانگێڕییەک هەڵدەداتەوە، کە بەڵێنی دامەزراندنی پێدراوە و ئەو بەڵێنەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی.

ڕێکار کێ بوو و چۆن کەوتە داوی بەڵێنەکانەوە؟

ڕێکار، کوڕی خێزانێکی تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لە باڵەکایەتی. گەنجێک بوو وەک هەموو گەنجێکی دیکەی بێکار، بەدوای هەلی کار و دامەزراندنێکدا دەگەڕا. بەپێی قسەی دایک و باوکی جەرگسووتاوی، کوڕەکەیان بە بەڵێنی دامەزراندن لەسەر میلاکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە مووچەیەکی مانگانەی 500 هەزار دیناری، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی “ئەژی ئەمین” بانگهێشت کراوە بۆ هەولێر.

لە بری دامەزراندن براوەتە بنکەی گرووپێکی چەکدار

وەک باوک و دایکی ڕێکار باسی دەکەن، لەبری دامەزراندنێکی ئاسایی لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا، براوەتە بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی “هەورازە نەفتە” لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە، کە وەک بنکەیەک بۆ ڕاهێنانی گرووپێکی چەکداری تایبەت بەکارهێنراوە.

“فێڵیان لە کوڕەکەمان کرد”

دایکی ڕێکار بە دەنگێکی پڕ لە حەسرەتەوە دەڵێت، “ئەگەر ئێمە و ڕێکار خۆیشی بمانزانیایە بۆ سلێمانی دەنێردرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک و هێزی خۆمان، نە خۆی دەچوو، نە ئێمەش دەمانهێشت بچێت.”

هەروەها مام عەبدولڕەزاق، باوکی ڕێکار دەڵێت، “کوڕی من بەناوی دامەزراندنەوە بانگکرا، چوزانم بۆ 500 هەزار دینار نێردراوەتە ئەو شوێنە بۆ ئەوەی بە کوشتی بدەن.”

ئامانجی نهێنیی گروپەکە: تێکدانی ئاسایشی سلێمانی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە دانپێدانانی بەشێک لە ئەندامانی دەستگیرکراوی گروپەکەدا ئاشکرا کراون، ئامانجی سەرەکیی دروستکردنی ئەم گروپە چەکدارییە، “تێکدانی دۆخی ئەمنیی سلێمانی و ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە و هەوڵدان بووە بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.”

پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکانیاندا

یەکێک لە ڕێکارە هەرە توندەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم گەنجانە، قەدەغەکردنی مۆبایل و پچڕاندنی هەموو جۆرە پەیوەندییەک بووە لەگەڵ کەسوکاریاندا، تاوەکو نهێنیی ئەرکەکەیان ئاشکرا نەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this