
SNN-
لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خانەقین، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر پەیوەندیی مێژوویی نێوان یەکێتی و خانەقین کردەوە و چەندین بەڵێنی بە خەڵکی ناوچەکە دا.
خانەقین و یەکێتی؛ پەیوەندییەکی دانەبڕاوبافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە “خانەقین و یەکێتی هەرگیز لەیەک جیانابنەوە،” و وتی: “چاوی نەیاران کوێر دەکەین و هەرگیز خانەقین جێناهێڵین.” هەروەها شانازیی خۆی بە مێژووی شارەکە دەربڕی و ڕایگەیاند: “شانازی بە خانەقین و تێکۆشەر و شەهیدەکانیەوە دەکەین.”ڕۆحیەتی بەرگری و تێکشکاندنی دوژمنان
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی خانەقین کرد لە تێکشکاندنی دوژمناندا و وتی: “خانەقین سەرکەوت بەسەر دیکتاتۆرییەت” و “داعش و بەعس لە خانەقینەوە تێکشکێندران.” جەختیشی کردەوە کە “ڕۆحیەتی خانەقین بوو کە عێراقی ڕزگارکرد و داعشی شکاند.” لەم نێوەندەدا، یادی فەرماندەی حیزبەکەی”جەبار فەرمان”ی کردەوە و بە “شێرەکەی خانەقین” ناوی برد.
چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالسەرۆکی یەکێتی، خانەقینی بە نموونەی پێکەوەژیان و فرەڕەنگی وەسف کرد و وتی: “خانەقین نموونەی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالە.” لە دەستپێکی قسەکانیشیدا سڵاوی لە جوانیی ناوچەکە کرد و وتی: “سڵاو لە خانەقین و گەرمەسێڕی هەمیشە سەوز.”بەڵێنی خزمەتکردن و پڕۆژەی گەورە
بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕەخنەی لە کەمتەرخەمییەکان گرت و ڕایگەیاند: “خانەقین بەهەشتی کوردستانە و وەک پێویست خزمەت نەکراوە.” لە بەرامبەردا چەندین بەڵێنی بە خەڵکی شارەکە دا و وتی: “ئەوەی دەیڵێین جێبەجێی دەکەین و بەڵێن دەدەین خزمەتی خانەقین بکەین.” هەروەها بەڵێنی دا: “دەبێت پڕۆژەی گەورە بۆ گەنجانی خانەقین جێبەجێ بکەین و دەمانەوێت نوێنەرایەتیی خانەقین لە بەغداد و هەرێمی کوردستان زیاد بکەین.”
بانگەواز بۆ سەرخستنی یەکێتی
لە کۆتاییدا، سەرۆک بافڵ تاڵەبانی متمانەی خۆی بە خەڵکی خانەقین نیشان دا و وتی: “خانەقینییەکان بەبێ ئەوەی پێیان بوترێت سندوقەکان سەوز دەکەن.” وتارەکەشی بە وتەیەکی سەرۆک مام جەلال کۆتایی پێهێنا و وتی: “وەک مام دەیوت ‘یان کەرکووک و خانەقین، یان تا ماوین دەجەنگین’
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









