لە تەنیشت باوکی ڕێکارەوە؛ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ هاوخەمیی گەیاند

SNN-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداریی لە پرسەی ڕێکار عەبدولڕەزاق لە باڵەکایەتی کرد. ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە خانەوادەی ڕێکار، کە خێزانێکی تێکۆشەری دێرینی یەکێتین، بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کوڕەکەیان بە بەڵێنی دامەزراندن فریودراوە و بە کوشت دراوە.
هاوخەمی بۆ خانەوادەیەکی تێکۆشەری دێرین
لە وێنەیەکدا کە لە پرسەکەوە بڵاوبووەتەوە، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لە تەنیشت مام عەبدولڕەزاق، باوکی ڕێکارەوە دانیشتووە و هاوخەمیی خۆی و سەرکردایەتیی یەکێتیی پێگەیاندوون. ئەم سەردانە وەک پەیامێکی پشتیوانییە بۆ خانەوادەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژیان لەناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هەیە و ئێستا لەناو ماتەمێکی گەورەدان.
چیرۆکی بەڵێنێکی 500 هەزار دیناری
تراژیدیای ڕێکار، وەک پێشتر دایک و باوکی ئاشکرایان کردبوو، بە بەڵێنێکی دامەزراندن دەستیپێکرد. بەپێی قسەکانیان، کوڕەکەیان بە بەڵێنی دامەزراندن لەسەر میلاکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە مووچەیەکی مانگانەی 500 هەزار دیناری، فریودرابوو. باوکی ڕێکار، مام عەبدولڕەزاق، دەڵێت، “کوڕی من بەناوی دامەزراندنەوە بانگکرا.”
ئازاری دایکێک: “نەمانزانی بۆ مردنیان دەنارد”
دایکی ڕێکار پێشتر بە دەنگێکی پڕ لە حەسرەت و ئازارەوە وتبووی، “ئەگەر ئێمە و ڕێکار خۆیشی بمانزانیایە بۆ سلێمانی دەنێردرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک و هێزی خۆمان، نە خۆی دەچوو، نە ئێمەش دەمانهێشت بچێت.” ئەم قسەیە بە ڕوونی ئەو فێڵە گەورەیە دەردەخات کە لە کوڕەکەیان کراوە و چۆن بەبێ ئاگاداریی خۆی و خێزانەکەی، ڕووبەڕووی
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









