شۆخان عومەر: ئەو خانەنشینانەی مووچەیان وەرنەگرتووە سبەی وەریدەگرن

SNN
بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو خانەنشینانەی پێشمەرگە کە ڕۆژی پێنجشەممە مووچەیان وەرنەگرتووە، سبەی یەکشەممە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن، جەختیش دەکاتەوە کە بانکەکان دەوامی فەرمییان هەیە.
مووچە بۆ کێیە؟
زیاتر لە 5,000 خانەنشینی پێشمەرگە کە سەر بە هێزەکانی 70 و 80ـن و تائێستا مووچەکانیان لەلایەن بەغدادەوە ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە، ڕۆژی پێنجشەممە بەشێکیان پارەیان وەرگرت. شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند، “ئەو خانەنشینانەی پێشمەرگە کە ڕۆژی پێنجشەممە مووچەیان وەرنەگرتووە، سبەی وەریدەگرن”.
بانکەکان کراوە دەبن
ناوبراو دووپاتیکردەوە، کە بانکەکانی سلێمانی سبەی یەکشەممە، 9ـی تشرینی دووەم، دەوامی فەرمییان هەیە و لە کارکردن بەردەوام دەبن بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو خانەنشینانە.
هەوڵێک بۆ ڕێکخستنەوەی مووچە
ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا ڕێکارە یاساییەکانی ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە تەواو نەکراون و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بۆ مانگی داهاتوو ناوەکانیان بخرێتە ناو سیستمی مووچەی بەغدادەوە، تاوەکو هاوشێوەی خانەنشینانی دیکە مانگانە مووچەکانیان وەربگرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









