هێنانی هەر بەنگلادیشییەک بۆ بانگەشەکەی دوێنی 10 تا 15 هەزار لەسەر پارتی کەوتووە

پارتییە بەنگلادیشییەکان
SNN
لە بەواداچوونێکی دوێنێی SNN،دا ئەوە ئاشکرا کرا کە پارتی لە ڕێگەی موختاری گەڕەکەکانەوە، هەڕەشەی لە هاووڵاتیان کردووە و ناونوسی کردوون تا لە بانگەشەی دوێنیی پارتی لە یاریگای فرانسۆ هەریری ئامادەبن، بۆ ئەوەی لە بەردەم سەرۆکی پارتیدا بانەگەشە بە قەرەباڵخی دەرکەوێت.
تۆڕی هەواڵی سلێمانی، ئەوەشی زانیبوو، کە موختارەکانی هەولێر و قەزاو ناحییەکانی دەروی شارەکە، لە پێناو 150 هەزار دیناری عێراقی ئەم کارەیان کردووە، کە دەبێت راپۆرت لە هەموو ئەو کەس و خێزانانە بدەن، کە یەکێکیان یاخود سەرجەمیان لە بانگەشەی دوێنێی پارتی ئامادە نابن.
هەر لە بەدواداچوونەکانی SNN،دا ئەوە زانراوە کە پارتی بە هەڕەشە و چاو لێ سورکردنەوەشەوە نەوەستاوە بۆ هێنانی خەڵک بۆ بانگەشەکانیان، بەڵکو بە بڕی 10 بۆ 15 هەزار دیناری عێراقی، ژمارەیەکی زۆری بەنگلادیشی کە بەشیکیان کاری پاکەوانی ژینگە و بەشیكی تریان لە نێو مۆڵەکاندا کاریان کردووە بردوونی بۆ بانگەشەکە.
وردەکاری بانگەشەکەی دوێنێی پارتی لەم لینکەدایە
https://snnc.co/120723
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









