جومانە غەلای: لەمڕۆ کاتژمێر 7وە هەموو بانگەشەیەک وەستاوە

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN
لەگەڵ هەڵهاتنی خۆری ئەمڕۆ، قۆناغێکی نوێی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ئەویش قۆناغی بێدەنگیی هەڵبژاردنە، چیتر هیچ لایەن و بەربژێرێک بۆی نییە بانگەشە بۆ خۆی بکات.
کۆتاییهاتنی بانگەشە
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، “لەکاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆوە هەموو جۆرە بانگەشەیەک بۆ حیزب و بەربژێرەکان ڕادەگیرێت و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن”.
کەشێکی ئارام بۆ دەنگدەر
غەلای ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لەم بڕیارە ئەوەیە کەشێکی ئارام بۆ دەنگدەران بڕەخسێنرێت، تاوەکو دوور لە هەر کاریگەرییەکی بانگەشە، بتوانن بڕیاری خۆیان بدەن و بزانن دەنگ بە کێ دەدەن.
میدیاکان چی دەکەن؟
لەماوەی بێدەنگیی هەڵبژاردندا، میدیاکان ناتوانن بانگەشە بۆ هیچ لایەنێک بکەن، بەڵام وەک جومانە غەلای دەڵێت، “تەنیا دەتوانن دەنگدەران هۆشیار بکەنەوە سەبارەت بە دەنگدان” و هانیان بدەن بۆ بەشداریکردن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









