بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەوانەی دوای ئەنفال سواری تانکی بەعس بوون ناتوانن کەس ڕزگار بکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
لە دواین و گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی (222)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یارگای یانەی سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی ڕکابەرەکانی کرد، هاوکات بەڵێنی خزمەتکردنی زیاتری بە خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان لە بەغداد دا.
یەکێتی، هێزی کاریگەر لە بەغداد
سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجیان لە چوون بۆ بەغداد، بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکە و وتی: “لە پێناو مافەکانی هاوڵاتییان دەچینە بەغداد، چونکە یەکێتی هێزی ئێوەیە لەوێ. یەکێتی تەنها حیزبە لە بەغداد کاری پێدەکرێت.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، “تەنها یەکێتییە کە بەهۆی پەیوەندییە باشەکەیەوە دەتوانێت کار بۆ ئێوە بکات لە بەغداد. هەمووتان دەزانن ئێمە دەتوانین کێشەکانتان لەوێ بۆ چارەسەر بکەین.” هەروەها بەڵێنی دا: “کوردستان و عێراق بۆ پێشەوە دەبەین و دەبینە هێزی هەموو خەڵک لە بەغداد، لەوێشەوە ئابووریی کوردستان بەهێز دەکەین.”
هێرشی توند وئاماژە بە خیانەتی 31ی ئاب
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە توندی هێرشی کردە سەر ڕکابەرەکانیان و ڕووداوی 31ی ئابی 1996ی بە “ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی کورد” و “برینێک لەسەر دڵی هەموو کوردێک” ناوبرد و وتی: “کەس 31ی ئاب لەبیر ناکات.”
وتیشی: “دوای 31ی ئاب وتیان ئێمە و سەدام حسێن دوژمن نین. ئەوانەی دوای ئەنفال سواری تانکی بەعس بوون ناتوانن کەس ڕزگار بکەن. ئەوانەی خیانەتیان لە خەڵکی کوردستان کرد نابێت باسی کوردایەتیمان بۆ بکەن.”
تۆمەتی خاکفرۆشی و گەندەڵی
سەرۆکی یەکێتی ڕکابەرەکانی بە “خاکفرۆش” تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند: “خەڵکی کوردستان باش دەزانن کێ خاکەکەمان دەفرۆشێت و هەمووان باش دەزانن کێ خاکفرۆشە. لەئێستادا ئەوان خاکی کوردستان دەفرۆشن بە تورکیا.”
هەروەها وتی: “ئەوانەی بازرگانییان لەگەڵ داعش دەکرد ئێستا باسی کوردایەتی دەکەن. هەمووتان دەزانن کێ لە داگیرکردن و هێرشکردنە سەر گوندەکانمان خەتابارە.” ئاماژەی بەوەشکرد کە “دەیان دۆسیەی گەندەڵییان لە وڵاتان هەیە” و “خەڵک دەزانێت کێ کێشەی مووچەی درووستکرد.”
سلێمانی قەڵای ئازادییە
سەبارەت بە دۆخی سلێمانی و ئازادی، تاڵەبانی وتی: “ئەوان ناتوانن سلێمانی کۆنترۆڵ بکەن، چونکە لێرە ئازادی هەیە و هەموو کەس دەتوانێت بۆچوونی خۆی دەربڕێت.”
ڕەخنەی توندی لە ڕکابەرەکانی گرت و وتی: “ئەوانەی زیندانەکان پڕ دەکەن لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و خەڵکی ئازادیخواز، نابێت باسی ئازادیمان بۆ بکەن. ئێمە بەرگری لە ئازادییەکان دەکەین و ڕێگری لە دەنگی ئازاد ناکەین.”
بەڵێنی خزمەت و دەستکەوتەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی خزمەتکردنی بێ جیاوازی دا و وتی: “هەرکەس لەم وڵاتە بژی ئێمە خزمەتی دەکەین.” ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی یەکێتی کرد و وتی: “ئەو کارەبایەی هەمانە بەرهەمی ئەو گازەیە کە نەمانهێشت تاڵانی بکەن، بەهۆی یەکێتییەوە خەڵکی کوردستان کارەبای 24 سەعاتییان هەیە.”
جەختی لەوەش کردەوە کە “پرۆژەکان لە سلێمانی حکومەت نایکات و بە پارەی یەکێتی دەکرێن” و وتی: “لەماوەی سێ ساڵدا سلێمانی گەشەی زۆری کردووە و جارێکی تر دەیکەینەوە بە ئەڵماسەکەی ناو تاجی عێراق. بۆ چوار ساڵی ئایندەش بەڵێنی خۆشگوزەرانیتان پێدەدەین.”
پەیامی کۆتایی: یەکێتی موڵکی خەڵکە
لە کۆتایی وتارەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیکردەوە کە “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان موڵکی خەڵکە” و وتی: “کەس ناتوانێت ئێمە بکڕێت و داگیرمان بکات. ڕکابەری یەکێتی تەنها یەکێتییە.” ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕکابەرەکانیان “بەقسەی کاک مەسعودیان نەکرد و بانگەشەی هێمنانەیان نەکرد.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









