پارتی بە پارە و بە زۆر خەڵكی ناچار كردووە بەشداری لە بانگەشەكەی ئەمڕۆی هەولێر بكەن

جەماوەری پارتی لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان واخۆی دەردەخات كە هاووڵاتیان بە خواستی خۆیان بەشداری كەرنەڤاڵەكانی ئەو حزبە دەكەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام دەركەوتووە كە ئەو حزبە بە زۆر و بە بەخشینەوەی پارە ئەندام و لایەنگران و هاووڵاتیانیان ناچار كردووە بەشداری لەو بانگەشانەدا بكەن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە موختاری یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەی سێ ڕۆژە ڕێكخستنەكانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و تەنانەت دەرەوەی هەولێریش سەرقاڵی ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان و ئەندامان و لایەنگرانیان كە دەبێت بە هەر نرخێك بێت ئامادەی بانگەشەی ئەمڕۆی پارتی ببن لە شاری هەولێر.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەرپرسانی پارتی موختاری سەرجەم گەڕەكەكانی هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەكان و ئەنجومەنی گوندەكانیان ڕاسپاردووە كە دەبێت بەهەر نرخێك بێت هاوولاتیان ناچار بكەن ئامادەی بانگەشەكەی هەولێر ببن، بەجۆرێك موختاری گەڕەكەكان بەلایەنی كەم دەبێت زیاد لە 10 كەس بەرپرسی ڕێكرخاو بەلایەنی كەم 50 كەس بەرپرسی ناوچەكە بەلایەنی كەم 500 كەس ناچار بكەن ئامادەی بانگەشەكە ببن.
SNNئەوەشی زانیوە كە پارتی بڕی 150 هەزار دیناری داوە بە موختاری گەڕەكەكان بۆ ئەوەی خەڵكی ئاسایی ناچار بكەن بچنە یاریگای فرانسۆ هەریری و واخۆیان دەربخەن كە ئەندام و لایەنگری پارتین، هاوكات هەڕەشەشیان لەو كەسانە كردووە كە ئامادە نەبوون بەشداری لەو بانگەشەیەی پارتی بكەن كە سەرۆكی ئەو حزبە تیایدا ئامادە دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









