
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی وابڕیار بووكە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی پارەی بۆ دوای هەڵبژاردنەكان دواخست، هاوكات SNNزانیاری ورد لەسەر مووچەی مانگەكانی داهاتوو دەخاتەڕوو
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دابەشكردنی مووچە و ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە دوای دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی عێراق كە ئەوەش لە دوای 20ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات ئەوەش دوای ئەوەی هەرێم داهاتی 120 ملیار دیناری ڕەوانەی بەغدا كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەكات، كە ئەوەش دەكەوێتە كۆتایی مانگی 12، بەهەمان شێوەش دەبێت هەرێم داهاتی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بكات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN لەدوای دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 كە دەكەوێتە كۆتایی مانگی 12، ئەوكات وەزارەتی دارایی عێراق كۆتایی بە ساڵی دارایی دەهێنێت، بەوجۆرەش بە ئەگەرێكی زۆرەوە مووچەی مانگەكانی 11 و هەروەها مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج ناكرێت و چارەنووسیان نادیار دەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









