
SNN-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 6,000 پڕۆژەی بە بەهای نزیکەی 275 ملیار دینار جێبەجێ کردووە، بەڵام سەرۆکی شارەوانی دەڵێت، هیچ کام لەم پڕۆژانە لەسەر بودجەی تایبەتی حکومەتی هەرێم نەبووە و بە پشتیوانیی پێنج سەرچاوەی داهاتی تر ئەنجامدراون.
پارەی پڕۆژەکان لە کوێوە هاتووە؟
بە وتەی لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بودجەی پڕۆژەکان کە بە کۆی گشتی 274.9 ملیار دینار بووە، لەم پێنج سەرچاوەیەوە دابینکراوە:
پڕۆژە بەرامبەر زەوی وەبەرهێنان: 110.3 ملیار دینار.
داهاتی نانەوتی (بەگەڕخستن): 103.8 ملیار دینار.
پەرەپێدانی پارێزگاکان: 44.2 ملیار دینار.
داهاتی فرۆشتنی زەوی: 9.7 ملیار دینار.
داهاتی خودی شارەوانی (15%): 6.9 ملیار دینار.
زۆرترین پارە بۆ خاوێنکردنەوە بووە
لەو 103.8 ملیار دینارەی کە لە داهاتی نانەوتی خەرجکراوە، پشکی شێر بەر پاککردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک کەوتووە کە 78.2 ملیار دینار بووە، هاوکات 25.6 ملیار دیناریش بۆ پڕۆژەکانی جوانکاریی شەقامەکان، چاکسازی لە پارکی هەواری شار و مەولانا و دابینکردنی ئاو بۆ باخچە و سەوزاییەکان خەرجکراوە.
6,000 پڕۆژە لە سێ ساڵدا
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرای کرد کە ژمارەی پڕۆژەکان زۆر گەورەیە:
لە ماوەی 3 ساڵدا: زیاتر لە 6,000 پڕۆژە.
ساڵانە: دەکاتە 2,000 پڕۆژە.
مانگانە: دەکاتە نزیکەی 166 پڕۆژە.
زۆربەی پڕۆژەکان تەواو بوون و بەشێکی دیکەیان کارکردن تێیاندا بەردەوامە.
“بەڵێنیان پێداین بەڵام جێبەجێیان نەکرد”
لەیلا عومەر جەختی لەوە کردەوە، “تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە پڕۆژەیەک لەسەر بودجەی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجام نەدراوە”. وتیشی، “زیاتر لە سێ جار نووسراومان کردووە تاوەکو لەو بودجەیەی بۆ پڕۆژەکانی هەولێر و دهۆک تەرخان دەکرێت، بۆ سلێمانیش بکرێت، بەڵام تەنها بەڵێنمان پێدراوە و جێبەجێ نەکراوە.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









