ستران عەبدوڵا: تەنیا حکومەتە دیکتاتۆرەکان سزای هەندێک ناوچەی وڵاتەکەیان دەدەن

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەشێک لە نادادییەکانی سەرۆکی حکومەت و تیمی پارتی بەرامبەر بە سلێمانی و دەوروبەری دەخاتەڕوو، بە تایبەتی لە پرسی جیاکاری و پەراوێزخستن و سزادانی ئەو ناوچانە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، ستران عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، حکومڕانی بەرپرس هەوڵ دەدات جیاوازی نێوان شار و ناوچەکان کەمبکاتەوە، بەڵام پارتی لە حکومەتدا ناوچەکانی دەرەوەی حکومڕانی خۆی پەراوێز خستووە. جەختیشی کردەوە تەنیا حکومەتە دیکتاتۆرەکان لە سەر بنەمای سزادان مامەڵە لەگەڵ هەندێک ناوچەی وڵاتەکەیان دەکەن
“لوتکەی بێ موڕاڵی سیاسییە”
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی پارتی داوا دەکەن، خەڵک دەنگیان پێبدەن، بۆ ئەوەی ناوچەیەک ئاوەدان بکەنەوە، ئەمەش لوتکەی بێ موڕاڵی سیاسییە، لەو رووەوە وتی: ” چۆن دەبێت حکومەتێک هەبێت کە بیر لە سزادانی خەڵکەکەی و ناوچەیەک بکاتەوە و لەسەر بنەمای قۆنتەرات مامەڵە بکات.”
“پارتی وەک بێگانە لەناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری دەڕوانێت”
لە درێژەدا ستران عەبدوڵا ئەوەی خستەڕوو، کە تیمی حکومەت و سەرۆکەکەی جیاکاری بەرامبەر بە سلێمانی پەیڕەو دەکەن و وەک بێگانە لە ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری دەڕوانن.
زیاتر وتی: بیرکردنەوەی پارتی لە حکومەت هەمان بیرکردنەوەی حکومەت ناوەندییە دیکتاتۆرەکانە، بەتایبەتی لە رووی گەڕانەوەی کۆی داهاتەکان بۆ حکومەت.
“ئەوە دەکات کە خۆی گلەیی لێی هەیە”
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی وێڕای بە بیرهێنانەوەی ئەوەی پارتی گلەیی لە مامەڵەی مەرکەزی بەغدایە بەرامبەر بە هەرێم، بەڵام هەر خۆی بە هەمان شێوە و بە ناوەندی مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی تری هەرێم دەکات، ئاماژەی بە دیدگای یەکێتی کرد لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و وتی: “دەمانەوێت حکومەتێکی بەرپرس و دادپەروەر هەبێت، کە بە یەک چاو سەیری ناوچەکان بکات و بە شێوەی لامەرکەزی مامەڵە بکات”.
“هیچ کەسێک نازانێت لە ناوچەکانی پارتی چی دەگوزەرێت”
ستران عەبدوڵا بەشێکی دیکەی قسەکانی بۆ پرسی ئازادی تەرخان کرد و لەو رووەوە ئەم خاڵانەی خستەڕوو:
یەکێتی باوەڕی بە ئازادییە گشتییەکان هەیە، بەڵام پارتی بڕوای بەو ئاراستەیە نەبووە
پارتی لەو ناوچانەی دەستی بەسەردا گرتووە و رێگە بە میدیای ئازاد و حزبەکانی دیکە نادات
پارتی لە رێگەی میدیاکانییەوە وێنای ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی دەشێوێنێت
هەموو میدیای پارتی خەریکی ئەوەیە کە لە سلێمانی و دەوروبەری چی روودەدات، بەڵام هیچ کەسێک نازانێت لە ناوچەکانی پارتی چی دەگوزەرێت
خەڵکی ناڕازی لە ناوچەکانی پارتی سەرکوت دەکرێن و رۆژنامەنووسان دەستگیر و زیندانی دەکرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









