سەرەڕای هەڕەشە و پارە بەخشینەوە، پلانەکەی پارتی شکستیهێنا

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی ماوەی هەفتەیەك بوو بەرپرسانی بالای پارتی لە هەموو ئاستەكان ئامادەكارییان دەكرد بۆ ئەوەی بتوانن بەهەر نرخێك بێت یاریگای فرانسۆ هەریری پڕبكەن لە خەڵك و وانیشانی بدەن كە ئەمانە دەنگدەری پارتین، بەڵام سەرەڕای بەخشینەوەی پارە و بەكارهێنانی هەڕەشە و فشار نەیتوانی ئەو كارە بكات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNماوەی هەفتەیەكی تەواو بوو، ئەندامان و كادیرانی پارتی لە سنوری هەولێر و دەوروبەری ئەكداركرابوون بۆ ئەوەی كاری جدی بكەن بۆ كۆكردنەوەی هاووڵاتیان لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە كۆتا بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسی ڕێكخرا و بەرپرسی ناوچە و بەرپرسی لقەكان و تەنانەت موختاریی گەڕەك و ئەنجومەنی گوندەكانیش بۆ ئەو كارە ڕاسپاردبوو، چونكە سەرۆك و دوو جێگرەكەی ئەو حزبە ئامادە دەبن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو هەوڵەكانی بەرپرسانی پارتی لەماوەی هەفتەی ڕابردوو ئەوەبوو كە بتوانن یاریگای فەرنسۆ هەریری پڕبكەن لەخەڵك، گرنگ نەبوو بەلایانەوە خەڵكی بەنگلادیش یان سۆماڵ و ئەریتریا بن یاخود هاووڵاتی ئاسایی، گرنگ ئەوەیە وا نیشانی سەرۆكی حزب و دوو جێگرەكەی بدرێت یاریگاكە پڕبووە لە دەنگدەری پارتی، بەڵام ئەو پلانەیان سەرینەگرت.
SNNئەوەشی زانیوە، سەرەڕای ئەوەی بڕێكی زۆر پارە بەخشراوەتەوە لە ڕێگەی موختار و بەرپرسی رێكخراو و ناوچە و لقەكانی پارتی بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك ئامادە بێت، بەڵام هێشتا نیوەی یاریگاكە بە بەتاڵی مابوویەوە، ئەوەش سەرۆكی ئەو حزبە و دوو جێگرەكەی بە تەواوی نیگەران كردووە و ترسی خۆیان نەشاردووەتەوە لەوەی ئەم جارە دەنگەكانی پارتی لە ناو هەولێر و سەرجەم ناوچەكانی دیكە كەم دەكات، بۆیە هەرزوو بیانووی ئەوەیان هێنایەوە دەنگدانی ئەمجارە دیزانكراوە، بۆ ئەوەی خەڵك سارد بكەنەوە لە چوونیان بۆ دەنگدان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









