سلێمانی و دەوروبەری: یەکێتی پێشەنگە

0
209

SNN-
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پێشەنگییەکی بەرچاوی تۆمارکردووە. لە بنکەی کوردستانی نوێ لە سلێمانی، یەکێتی 858 دەنگی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا پارتی تەنها یەک دەنگی هەبووە. هەروەها لە بنکەی شیرینی کچان، یەکێتی 632 دەنگی مسۆگەر کردووە و لە بنکەی دێرێش 461 دەنگی بەدەستهێناوە.

سلێمانی و دەوروبەری: یەکێتی پێشەنگە
لە قەزای سەید سادق و لە بنکەی بەختیاری، یەکێتی 654 دەنگی بەدەستهێناوە. لە شارباژێڕیش، لە یەکێک لە بنکەکاندا یەکێتی 1133 دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا پارتی هیچ دەنگێکی نەبووە.

هەولێر و سۆران: پارتی لە پێشەوەیە
لە سنووری پارێزگای هەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. بۆ نموونە، لە بنکەی زێڕین لە سۆران، پارتی 982 دەنگی بەدەستهێناوە. لە شارۆچکەی خەبات و لە بنکەی ڕێبەر، پارتی 433 دەنگی هەبووە، بەڵام لە هەمان بنکەدا کاندیدی کریستیانەکان، سامی گۆرگیس، 707 دەنگی بەدەستهێناوە.

لە ئامادەیی ئەحمەدی خانی لە شاری هەولێر، یەکێتی 905 دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا پارتی تەنها 13 دەنگی هەبووە.

دهۆک و زاخۆ: پارتی باڵادەستە
لە پارێزگای دهۆک، لە یەکێک لە بنکەکانی دهۆک، پارتی 1047 دەنگی بەدەستهێناوە و لە سێ بنکەی دەنگدانیش لە زاخۆ، کۆی گشتی 3419 دەنگی مسۆگەر کردووە. لە بنکەی ژیان لە زاخۆ، پارتی 1239 دەنگی هەبووە و لە بنکەی باتیفا 626 دەنگی بەدەستهێناوە.

کەرکوک: دابەشبوونی دەنگەکان و یەکێتی یەکەمە
لە کەرکوک، دەنگەکان بەسەر لایەنە کوردی، عەرەبی و تورکمانییەکاندا دابەش بوون. لە بنکەی ڕەحیماوا، بەڵام یەکێتی 286 دەنگی هێناوە و پێشەنگە، لە کاتێکدا پارتی 117 دەنگی هەبووە. لایەنەکانی دیکەش وەک تەقدووم 153 دەنگ و بەرەی تورکمانی 130 دەنگیان بەدەستهێناوە. لە بنکەی ساباتیش، یەکێتی 234 دەنگی هەبووە و تەقدووم 166 دەنگی بەدەستهێناوە.

گەرمیان و هەڵەبجە: یەکێتی لە پێشەنگیدا دەمێنێتەوە
لە سنووری گەرمیان و هەڵەبجە، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێشەنگیی خۆی پاراستووە. لە کۆی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە، یەکێتی 1126 دەنگی بەدەستهێناوە. هەروەها لە کفری، یەکێتی 1577 دەنگی مسۆگەر کردووە. بەڵام لە بنکەی شەهیدانی کوڵەجۆ لە کەلار، پارتی 512 دەنگی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەر یەک دەنگی یەکێتی.

بەغداد: ڕکابەریی نێوان لایەنە عێراقییەکان
لە یەکێک لە بنکەکانی بەغداد، دەوڵەتی یاسا بە 78 دەنگ لە پێشەوە بووە و هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 69 دەنگی بەدەستهێناوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this