
تایبەت-SNN
دوای ئەوەی درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لە كەركوك شەڕوو و ئاڵۆزی ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس گیانیاندا لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون، دەركەوت كە لایەنێكی سیاسی كوردی كە كەركوك بە داگیركراو دەزانێت پلانی داڕشتبوو بۆ ئەوەی یەكێتی لەو ڕووداوە تێوە بگلێنێت و وای دەربخات كە ئەندامانی یەكێتی هۆكاری دروستبوونی ئەو گرژیەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەركوكەوە تایبەت بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، شەوی ڕابردوو لە سەر ڕێگای كەركوك بەغدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند لایەنگرێكی بەرەی توركمانی و دەنگدەرانی كورد دروستبوو، لە ئەنجامی تەقەكردن دوو پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكیش بریندار بوون، بەڵام دواتر هێزی دژەتیرۆی كوردستان و سوپای عێراق توانیویانە دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن و ئاڵۆزییەكە زیاتر پەرە نەسێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە لەبەردەستدان، دەركەوتووە كە چەند ئەندام و لایەنگرێكی پارتێكی سیاسی كوردی كە بەرپرسە باڵاكانیان كەركوك بە داگیركراو دەزانن پلانێكیان داڕشتووە كە بەئاڵای یەكێتییەوە هێرشیان كردووەتە سەر لایەنگرانی بەرەی توركمانی و وایان نیشانداوە كە یەكێتی لەپشت ئەو هێرشانەوەیە و دواتر پرۆسەی دەنگدان تێك بچێت و لە كەركوك دەنگدان ئەنجام نەدرێت، چونكە دەزانن ئەو لایەنە كوردییە دەنگ ناهێنێت و تەنها یەكێتی دەبێتە هێزی یەكەم لە كەركوك.
SNNئەوەشی زانیوە كە هەرزوو لایەنە پەیوەندیدارەكان بەو پلانەیان زانیوە و لەسەر ئەو ڕووداوەش شەش كەس دەستگیركراون، هاوكات هێزەكانی دژە تیرۆر و سوپای عێراق توانیویانە بارودۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن و نەهێڵن ئەو پلانە سەر بگرێت بۆ دروستكردنی شەڕی پێكهاتەكانی كەركوك و دواخستنی هەڵبژاردن لەكەركوك.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









