سبەی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN
دوای ڕۆژێکی درێژی هەڵبژاردن، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق بڕیاریاندا سبەی چوارشەممە بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکاندا.
بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبێتە پشووی فەرمی.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان (وەک نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکان) بە شێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
بڕیارەکەی حکومەتی فیدراڵی
هاوکات، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە سبەی چوارشەممە لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا پشووی فەرمی دەبێت، جگە لەو دامەزراوانەی کە ئەرکی بەردەوامییان هەیە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەچوو و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









