ئەدهەم بارزانی بۆ سێیەم هەڵبژاردنە بێ بەشە لەوەی بە ئازادانە دەنگی خۆی بدات

SNN
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەدهەم بارزانی، سیاسەتمەداری دیاری هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند کە ناوبراو بۆ جاری سێیەم لەسەریەک نەیتوانیوە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە “زیاتر لە چوار ساڵە لە زێدی خۆی ئاوارە کراوە.”
بەپێی ڕوونکردنەوەکە، شوێنی دەنگدانی ئەدهەم بارزانی لە بنکەی “سەری ڕەش” لە پیرمامە، کە هەمان ئەو بنکەیەیە سەرۆکی پارتی و ژمارەیەکی زۆر لە بارزانییەکانی دیکە دەنگی تێدا دەدەن.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: “هەربۆیە دەنگی بەڕێزیان لە سنووری ژێر دەسەڵاتی هەولێرە و ئەم هەڵبژاردنەش بێ بەش بوو لەوەی بە ئازادانە دەنگی خۆی بدات.”
هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی دەنگەکەی
نووسینگەکەی ئاشکراشی کردووە کە “لە ماوەکانی پێشوودا چەند جارێک هەوڵدراوە دەنگەکەی بۆ سلێمانی بگوازرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە.”
هۆکاری “ئاوارەبوون” چییە؟
ڕوونکردنەوەکە هۆکاری دوورکەوتنەوەی ئەدهەم بارزانی لە زێدی خۆی بۆ “چەند هەڵوێستێکی لە ماوەکانی ڕابردوودا” دەگەڕێنێتەوە، بەڵام وردەکاریی زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









