مەزڵوم کۆبانێ: لە سوریایەکی یەکگرتوودا تێکەڵبوونی هێزەکانمان دەوێت

مەزڵوم کوبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە
SNN
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەڵێنیدا کار بۆ خێراکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانیان بە چوارچێوەی رەسمی دەوڵەتی سوریاوە بکات.
مەزڵوم کۆبانێ، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی “ئێکس” نووسیویەتی: “سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەم بۆ سەرکردایەتیکردنی دۆسیەی سوریا و پێدانی دەرفەت بە گەلی سوریا بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی مەزن.”
ئاماژەی بەوەکردووە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە لەگەڵ تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا و نێردەی تایبەت بۆ سوریا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە کۆشکی سپی.
جەختیکردەوە، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر “خێراکردنی هەنگاوەکانی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریاو.”
روونیشیکردەوە، چوونەپاڵی سوریا بۆ “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی” دژی رێکخراوی داعش بە “هەنگاوێکی سەرەکی” دادەنرێت کە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەدەستهێنانی شکستێکی هەمیشەیی بەسەر رێکخراوەکە و نەهێشتنی هەڕەشەکانی لەسەر ئاسایشی هەرێمی بەهێزتر دەکات.
لە کۆتایی پۆستەکەیدا، مەزڵوم کۆبانێ نووسیویەتی: “ئێمە بە جدی و متمانەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین، بە هەماهەنگییەکی نزیک، بۆ پاڵنانی کاروانی پێشکەوتن بەرەو داهاتوویەکی ئارامتر و گەشاوەتر بۆ گەلی سوریامان، لە دەوڵەتێکی یەکگرتوو و سەروەردا.”
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









