كاندیدێكی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا

رێبوار تەها
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەربژێرێكی یەكێتی بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 110 هەزار دەنگ، توانیویەتی ببێتە یەكەم لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی بەدوادوچوونەكانی SNNلە دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان و دەركەوتنی ئەنجامی سەرەتایی پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت، دەركەوتووە كە ( ڕێبوار تەها) لە بازنەی كەركوك بە كۆكردنەوەی زیاتر لە 110 هەزار دەنگ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان تاكە بەربژێرە توانیبێتی ئەو دەنگە زۆر بەدەستبهێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە بازنەی كەركوك، تاكە حزبووە لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق كە تواتنیبێتی بەتەنها نزیكەی نیوەی كورسییەكانی پارێزگایەك بە بەدەستبهێنێت، بەجۆرێك لە كۆی 12 كورسی بازنەی كەركوك یەكێتی بە تەنها 5 كورسی مسۆگەر كردووە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە لیستی ژمارە 222 لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ژمارەی كورسییەكانی لە 21 كورسی دەبێت، هاوكات وابڕیاریشە لەماوەی 24 كاتژمێردا كۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی دەنگدان ئاشكرا بكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









