ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت

ئامێری هەڵبژاردن
SNN
دوای ئەوەی دوێنێ هەڵبژاردنی گشتیی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرادەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەم، نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، دوای ئەوەی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین.
هاوکات، قەیس محەمەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە عێراق بە سەرکەوتووانە کۆتاییهات، دواتریش دوای پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان سندووقەکان لە رێوشوێنێکی ئەمنیی توندا گواسترانەوە بۆ کۆگای ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان.
ئاشکرایکردووە، 132 سکاڵا تۆمارکراون کە هیچیان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نابێت، تا ئێوارەی ئەمڕۆش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









