لە SNNەوە وادەی دەستبەكاربوونی پەرلەمانتاران و حكومەتی نوێی عيراق بزانە

عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت كۆتایی هات ئێستا چاوەكان لەسەر ئەوەن ئاخۆ كەی كابینەی نوێی حكومەت پێكدەهێندرێت و هاوكات پەرلەمانتارانی نوێش كەی سوێندی یاسایی دەخۆن؟، SNNیش بەگوێرەی یاسا وادەی دەستبەكاربوونی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێ ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بە ماددەكانی دەستووری عێراق تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی حكومەت و دەستبەكاربوونی پەرلەمان، ئەوە ڕوونكراوەتەوە كە دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆنەوە، دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا پەرلەمان كۆببێتەوە، دواتر سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی هەڵدەبژێردرێن، دواتر پەرلەمان لە لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرۆككۆمار هەڵدەبژێرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆكوەزیرانی داهاتوو لە لانیكەم 70 ڕۆژەوە بۆ 120 ڕۆژ لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەستنیشان دەكرێت، ئەگەر بەگوێرەی یاسا و دەستووری عێراق ڕێكارەكان وەك خۆیان جێبەجێبكرێن، ئەوەش بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2020 ڕێكارەكان دیاریكراون، بەڵام تانەدان پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان زۆرترین ماوەی 21 ڕۆژ دەبێت و دواتر كۆمسیۆن ئەنجامە كۆتاییەكان ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی دەكات بۆ پەسەندكردنی كۆتایی.
هەر بە گوێرەی ڕێكارە یاساییەكان دوای یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت لەماوەی 30 ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدرێت، پاشانیش سەرۆك كۆمار ماوەی 15 ڕۆژی پێدەدرێت بۆ ئەوەی سەرۆكی گەورەترین فراكسیۆن ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، دوای ئەوەش دەبێت لەماوەی 30 ڕۆژدا كابینەی نوێی حكومەت دەستبەكار ببێت و لە پەرلەمان متمانە بەدەستبهێنن.
هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەگەر سەرجەم ئەو ڕێكارانە لەكات و وادەی دیاریكراوی خۆیاندا جێبەجێبكرێن و هیچ دواكەوتن و گرفتێك نەیەتە پێشەوە، ئەوا دەبێت لە سەرەتای ساڵی نوێ بەدیاریكراوی لە مانگی كانوونی یەك تا مانگی ئازاری ساڵی نوێ پەرلەمانی نوێی عێراق دەستبەكار بووبێت و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقیش پێكهاتبێت، بەڵام بە بۆچوونی چاودێرانی سیاسی پێناچێت كابینەی نوێی حكومەت بەو خێراییە بتوانێت دەستبەكار ببێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









