بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و رێبوار تەها
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیوەندییەکدا پیرۆزبایی لە ڕێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی تەواوی عێراق.
پەیامی سەرۆک بافڵ
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “سەربەرزین کوڕێکی کەرکووکی خاوەنی زۆرترین دەنگە.” هەروەها دڵنیایی خۆی نیشان دا کە ڕێبوار تەها لە خزمەتکردنی زیاتری کەرکوکییەکان بەردەوام دەبێت و جەختیشی کردەوە کە “ئێمەش بە تەواوی پاڵپشتی دەکەین.”
وەڵامی ڕێبوار تەها
لای خۆیەوە، ڕێبوار تەها سوپاسی متمانەی خەڵکی کەرکووک و بافڵ تاڵەبانی کرد و وتی: “کەرکووکییەکان بە دەنگەکانیان ئەرکیان قورستر کردم.” ناوبراو بەڵێنی دا کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، زیاتر لە پێشوو خزمەتی دانیشتووانی شارەکە بکات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









