بافڵ تاڵەبانی: خزمەتکردنی سلێمانی بە کاری لەپێشینەمان دەمێنێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٢٤١ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستە کرد و جەختی لەسەر بەردەوامیی خزمەتکردنی شارەکە کردەوە.
سلێمانی، پایتەختی قوربانیدان و بیری ئازاد
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سلێمانی بە “شاری ھەڵمەت و قوربانی و پایتەختی رۆشنبیری” ناوبرد و ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە.”
پەیام و وەفاداری
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بە شوێنپێی باوباپیرانیاندا هەنگاو دەنێن و وتی: “بەردەوام لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی دەبین و وەفادارین بەرامبەریان.”
بەڵێنی خزمەتکردن بۆ داهاتوویەکی گەشتر
لە کۆتاییدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتیکردەوە کە خزمەتکردنی سلێمانی هەمیشە کاری لەپێشینەیان دەبێت و وتیشی: “لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەمان پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی گەشتر دەنێین.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









