
SNN
بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، گۆڕانکاری بەسەر ئەو شەپۆلەدا دێت کە روودەکاتە هەرێمی کوردستان و بەهێزترە لەوەی چاوەڕێ دەکرا.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کاریگەری سەرەتای شەپۆلی باران بارین لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات و سەرەتاش بە نمە باران و چالاکبوونی بای باشووری رۆژهەڵات کاریگەری دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە کاتەکانی بەیانی سبەی شەممە، لە سەرجەم ناوچەکانمان باران بارین دەستپێدەکات و بە درێژایی کاتەکان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و هەندێک کاتیش لێزمە باران دەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکەدا.
راشیگەیاند: پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ شەش تا 10 پلە نزم دەبنەوە و کەشێکی تەواو سارد و زستانی دەستپێدەکات، رۆژی یەکشەممەش شەپۆلێکی دیکە لە دەریای ناوەڕاستەوە دەگات و بەهۆیەوە ئاستی باران بارینەکە چڕتر و زیاتر دەبێت و تا بەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









