کەشناسێک: شەپۆلێکی بارانبارین و تەرزە و هەورە تریشقە روو لەم ناوچانەی هەرێم دەکات

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
کەشناسێک رایدەگەیەنێت، لە نیوەی شەوی هەینیدا باران بارین لە هەندێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکات، لە هەندێک ناوچە بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقە دەبێت.
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بە SNNی راگەیاندووە، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست و بڕێک شێی دەریای سور بۆ ناوچەکانمان، لە دوای نیوەشەوی هەینی بارانبارین لەناوچەکانمان دەست پێدەکات و بەبڕی جیاواز باران دەبارێت.
ئاماژە بەوەدەکات، لەگەڵ هاتنی شەپۆله باران بارینەکە ئەگەری هەورە تریشقەی توند هەیە بەشێوەی ناوبەناویش تاوەکوو بەرەبەیانی دووشەمە بەردەوامە و بارانەکەش سەرانسەرییە.
دەڵێت “هەندێک کات و بەتایبەتیش لەسنوری سۆران و پارێزگای دهۆک و دەوروبەری هەولێر و ڕاپەڕین ئەگەری بارانی بەخوڕ و تەرزە هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە”.
ئەو کەشناسە جەختدەکاتەوە، پلەکانی گەرما 8 بۆ 10 پله نزمەبێتەوه و کەشێکی سارد دەست پێدەکات هەروەها چالاکی باش دەست پێدەکات بەڕێژەی 27 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
روونیشیدەکاتەوە، شێوازی بارانەکە ناوبەناوه و زۆرترین ڕێژە سنوری هەولێر و پارێزگای دهۆکە کە پێشبینی 20 بۆ 30 ملم باران دەکرێت بەناوچەکانی دەوروبەریشیەوه و لەبەشێکی بارانی پەڵه دەبێت، کەمترین بڕی بارانیش لە کەرکوک و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجەیە ئەگەری 7 بۆ 15 ملم باران هەیە.
هاوکات، کەشناسی عێراقیش هۆشداریی بە هاووڵاتییان دەدات کە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا باران و لافاو روو لە بەشێک لە شارەکان دەکات
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
42 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
42 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









