
دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەنیازە هەفتەی داهاتوو رێکاری یاسایی بەرانبەر کەناڵی BBC بەریتانی بگرێتەبەر و داوای قەرەبوو بکاتەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو قەرەبوەیە داوای دەکات برەکەی “لە نێوان یەک بۆ پێنج ملیار دۆلار” دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە تا ئێستا لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆ وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە BBC قسەی نەکردووە، بەڵام ئەو داوای قەرەبوو لەو کەناڵە دەکات کە دەستکاری وتارەکەیان کردوە.
کەناڵی BBC لەم دواییانەدا بەشێک لە وتارێکی ترەمپ لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی پانۆرامادا دەستکاری کردووە و تێیدا نیشانی دەدات کە پشتگیری لە هێرشکردنە سەر کاپیتوڵی ئەمریکا دەکات.
دوای ئاشکرابوونی ئەوکارەیانBBC داوای لێبوردنی کردووە، بەڵام داواکارییەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی رەتکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر پارێزەرانی ترەمپ هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە BBC داوای لێبوردن و رەتکردنەوەی رەسمی قەرەبوو نەکاتەوە، بە بڕی یەک ملیار دۆلار (٧٥٩ ملیۆن پاوەند) سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









