
سودانی
SNN-
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، جموجوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستیپێکردووە. عەممار حەکیم لە بەغدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و بڕیاریشە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
کۆبوونەوەکانی بەغدا
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا لەگەڵ هەریەک لە:
موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هاوپەیمانیی “ئەساس”.
فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەی، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر گرتنەبەری هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لەگەڵ فالح فەیاز کۆبووەتەوە و هەمان پرسیان تاوتوێ کردووە.
سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سودانی
بەپێی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە سەردانەکەیدا، سودانی چەندین دیداری سیاسی ئەنجام دەدات و دواتریش بەشداری لە پانێڵێکدا دەکات لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک.
ئەم جموجوڵە سیاسییانە لە کاتێکدایە کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هێشتا ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردنی ڕانەگەیاندووە و تەنها ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا کراون
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









