کەشناسی هەرێمی کوردستان: باران بارین تاوەکو دووشەممە بەردەوام دەبێت

یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN-
شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بارانبارینەکە تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری لێزمەباران و بەفربارین هەیە.
لێزمەباران و هەورە تریشقە
بەشی پێشبینیی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت بارانی ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەدا بگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا بێت.
کەشناسیی عێراقیش پشتڕاستی دەکاتەوە کە شەپۆلەکە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا بارانەکە بەلێزمە دەبێت.
بەفر لە شاخەکان دەبارێت
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەگەری هەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.
هاوکات لەگەڵ بارانبارینەکەدا، لە هەندێک ناوچە تەم دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
کەی کۆتایی دێت؟
دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتایی دێت و کەشوهەوا دەگۆڕێت بۆ هەور و هەتاو.
هەروەها خێرایی باش لە ڕۆژی سێشەممەدا لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









