کارەبای سلێمانی: بەهۆی بارانبارینەوە کارەباى چەند گەڕەک و ناوچەیەکى سلێمانى کوژایەوە

SNN-
بەهۆی بارانبارینی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، کارەبای نیشتمانی لە چەندین گەڕەک و ناوچەی سلێمانی کوژایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، گرفتێکی تەکنیکی ڕوویداوە و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
یەکەم باران و گرفتە ساڵانەییەکە
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕوونیکردەوە، “ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانباریندا، گرفت لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبادا دەردەکەوێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارانەوە، لە چەند فیدەرێکدا شۆرتی کارەبا دروستبووە و بووەتە هۆی کوژانەوەی کارەبا لە چەندین شوێن.
تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنن
بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت، “ئێستا تیمەکانی هۆبەی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەی گرفتە تەکنیکییەکانن.”
کارەبای نیشتمانی لە چەند گەڕەکێکی ناو شار و هەندێک ناوچەی دەرەوەی شاریش کوژاوەتەوە و تیمەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەن
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









