
مووچە
SNN-
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی، مژدەیەک دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی 10 لە بەغدا پەسەندکراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا چارەنووسی چوار مووچەی ئەمساڵ نادیارە.”
دوو مانگ پەسەندکراوە و دوو مانگی دیکە لە ڕێگایە
یادگار جەبار رایگەیاند، “لە ئێستادا لە بەغدا لیستی مووچەی مانگەکانی 9 و 10 هەردووکیان پەسەندکراون.”
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 11 بکرێت.
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئەوەشی دووپاتکردەوە، “ئێمە لیستی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ئەمساڵیش ڕەوانەی بەغداد دەکەین.” هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرچەندە مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 دابەشنەکرا، بەڵام ئەوان لیستەکەیان ناردووە بۆ بەغدا.
چارەنووسی چوار مووچە هێشتا نادیارە
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە:
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025ـدا تەنها 8 مووچەیان وەرگرتووە.
بەغدا مووچەی 4 مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لایە.
تەنها یەک مانگی دیکە ماوە و دواتر وەزارەتی دارایی عێراق خەرجییەکان ڕادەگرێت، کە ئەمەش فشار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە دروست دەکات.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









