
کارەبا
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كردووە و لەهەندێك ناوچەش رەشەبای لەگەڵدایە، لە نزیكەی 15 گەڕەكی شاری هەولێر لە شەوی ڕابردووەوە كارەبای 24 كاتژمێرییەكەیان بڕاوە و تا ئەمڕۆش كارەبایان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
وەلید سادق، یەكێك لە دانیشتووانی گەڕەكی هەڤاڵان لە هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە كارەبامان بڕاوە و پەیوەندیمان بە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا كردووە بۆ ئەوەی گرفتەكە چارەسەر بكەن، بەڵام تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ كارەبامان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانی كارەبا ئەوەیان پێوتوین كە پچڕانی كارەبا كێشەی تەكنیكیە و بەهۆی ڕەشەبا و باران بارینەوە ئەو كێشەیە دروست بووە و لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشە تەكنیكیانەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNجگە لە گەڕەكی هەڤاڵان هەریەكە لە گەڕەكەكانی( ڕۆشنبیری، كارێزان، ڕاستی، مامۆستایانی 99 زانكۆ، 121 گوڵان، بنەسڵاوە، كانی قڕژاڵە، زانیاری، زاگرۆس، توڕەق، نەورۆز و شێخ ئەحمەد)، لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا كارەبایان نیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









