كابینەكەی ئێستاى سودانی تاكەی دەتوانێت بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات؟

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەم خولەی ئێستا ئێمەی تێدایە تا 8/1/2026 بەردەوام دەبین وەك پەرلەمانتار، دوای ئەوەش خولی نوێی پەرلەمان دەستپێدەكات، هاوكات ئاشكراشی دەكات كابینەكەی سودانیش كەی دەبێت بە كار بەڕێكەر.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند:
ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق تا بەروای 8/1/2026 بەردەوام دەبێت چونكە لە 9/1/2022 یەكەم سوێندی یاسایی لەم خولەی پەرلەمان خورا، هاوكات كابینەی ئێستا حكومەتی عێراقیش بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی تا ئەوكاتە وەك حكومەتێكی ئاسایی بەردەوام دەبێت لەكارەكانی خۆی و نابێتە حكومەتی كار بەڕێكەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی ئەنجامی دەنگدانی ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە پەسەندكرا، دەبێت سەرۆك كۆمار داوای كۆبوونەوەی پەرلەمان بكات، دوای ئەوەی پەرلەمان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، ئەوكات قۆناغەكانی دیكەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستپێدەكات، كە بەگوێرەی یاسا دەبیت كۆمیسیۆن لەماوەی 30 ڕۆژدا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسەند بكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر خولی نوێی پەرلەمانی نوێ دەستبەكار بوو، بەڵام ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەت نەهاتە كایەوە، ئەوا ئەو حكومەتەی ئێستا هەیە دەبێتە كار بەڕێكەر، حكومەتی كار بەڕێكەریش تەنها ئیش و كارەكان بەڕێدەكات و ناتوانێت بڕیاری ستراتیژی بدات، بۆ بابەتی بودجەش كار بە سیستەمی یەك لەسەر 12 ی بودجە كاردەكات، بەلام دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








