د.کۆیان زاهیر: هیچ منداڵێک راستەوخۆ بەهۆی پەتاوە گیانی لەدەست نەداوە

SNN
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دڵنیایی دەدات کە ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە جێگەی مەترسی نییە و ئاشکراشی دەکات تەنیا لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د.کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان وەک تاکە نەخۆشخانەی منداڵان، کە 24 کاتژمێرییە گوشارێکی زۆرمان لەسەرە و ئەو قەرەباڵغیەی بە نەخۆشخانەکەوە دەبینرێت بە هۆی ئەوەوەیە کە نەخۆشخانەی دیکە بوونی نییە.
جەختیشی کردەوە، کە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم پەتایەی بڵاوبووەتەوە جێگەی مەترسی نییە و نەخۆشییەکی تازە نییە و بەشێوەی راستەوخۆ هیچ کەسێک بەو پەتایە گیانی لەدەست نەداوە، ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە و ژمارەیان کەمە.
سەبارەت بە ئامارەکانیش رایگەیاند، لە مانگی 10 دا 2346 منداڵ داخڵ بە نەخۆشخانەکەیان کراون، بەڵام ئامارەکە لە مانگی 11 دا هەڵکشاوە و لە کۆی 10 هەزار و 731 کەس کە سەردانیان کردوون، هەزار و 507 منداڵ داخڵ کراون.
داواشی لەو دایکوباوکانە کرد، کە منداڵەکانیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خۆیان لە تێکەڵ بوونی زۆر لەگەڵ خەڵک بەدوور بگرن و لە کاتی ناردنیان بۆ خوێندنگە ماسکیان بۆ بەکاربهێنن.
دەربارەی نیشانەکانی پەتاکەش وتی، ئەو نیشانانە بریتین لە کۆکە، تای بەرز و هەڵامەت و نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









