وەزارەتی کشتوکاڵ: لە دهۆک و زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین پەڵەی داوە

بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN-
دوای دواکەوتنێکی زۆر، بارانی پاییز دەستیپێکرد و هیوا گەڕایەوە بۆ جووتیاران. ڕاوێژکارێکی وەزارەتی کشتوکاڵیش ئەو ناوچانە ئاشکرا دەکات کە بەشی پێویست بارانیان لێ باریوە و “پەڵەیان داوە”، هاوکات ڕوونیدەکاتەوە کام ناوچانە هێشتا چاوەڕێی بارانی زیاترن.
کام ناوچانە پەڵەیان داوە؟
ڕزگار حەمە خدر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕایگەیاندە “بەگوێرەی داتای کەشناسی و بڕی بارانبارین، لە پارێزگای دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین، پەڵەی داوە.”
بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، “لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، هێشتا پەڵەی نەداوە، چونکە ڕێژەی بارانبارین نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی پێویستە.”
پەڵەدان پێویستی بە چەند بارانە؟
بە وتەی ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ ئەوەی زەوی بە تەواوی تێرئاو بێت و پەڵە بدات، پێویستە لە نێوان 40 بۆ 60 ملم بارانی لێ ببارێت.
بارانبارینی ئەمساڵ لە شەوی 14 لەسەر 15ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر دواکەوتووە، لە کاتێکدا لە کەلتووری کوردیدا “حەقەپەڵە” ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمە.
بارانی بەخوڕ یان نەرم؟
واباوە کە بارانی پەڵەدان دەبێت نەرم و هێواش بێت و بۆ ماوەی دوو شەو و دوو ڕۆژ بەردەوام بێت تا زەوی بە جوانی تێرئاو بێت.
شارەزایانی کەشناسیش پێیان وایە بارانی بەخوڕ سوودی کەمترە بۆ پەڵەدان، چونکە زۆربەی ئاوەکە بەسەر ڕووی زەویدا دەڕوات و ناچێتە قووڵاییەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









