کۆمسیۆن: ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت

ئامێری هەڵبژاردن
SNN-
جێگری وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنرێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم سکاڵاکان یەکلایی کراونەتەوە و هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەنجامە بەراییەکان نەبووە.
سکاڵاکان یەکلایی کرانەوە
نیبراس ئەبو سۆدە، بە کەناڵ8ـی وت، “سەرجەم ئەو 102 سکاڵایەی پێشکەشکرابوون، یەکلایی کراونەتەوە و هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەنجامی بەرایی نەبووە، چونکە هیچ سکاڵایەکی سووریان تێدا نەبوو.”
دەرگای تانەلێدان دەکرێتەوە
جێگری وتەبێژی کۆمسیۆن ڕوونیکردەوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان، قۆناغی تانەلێدان دەستپێدەکات:
ماوەی تانەلێدان: بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، هەموو لیست و بەربژێرەکان مافی پێشکەشکردنی تانەیان هەیە.
وەڵامی کۆمسیۆن: کۆمسیۆن لە ماوەی حەوت ڕۆژی کارکردندا وەڵامی تانەکان ئامادە دەکات و بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی بەرز دەکاتەوە.
بڕیاری کۆتایی: دەستەی دادوەری لە ماوەی 10 ڕۆژدا وردبینی لە وەڵامەکان دەکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی تانەکان دەدات.
ئەبو سۆدە ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێکجار دەستەی دادوەری پێویستی بە کاتی زیاتر دەبێت، بەتایبەت ئەگەر پرۆسەکە دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی تێبکەوێت.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









