هەرێم بە مەرج ئامادەیە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بكات، كەی مووچە دابەشدەكرێت؟

عەلی حەمە سەعید-SNN
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و سبەی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ پەیوەستە بە بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، داهاتی 120 ملیار دیناری ناوخۆ ئامادەیە و هیچ گرفتێك نییە لە ناردنی ئەو پارەیە بۆ بەغدا، بەڵام كاتێك ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە دەكرێت كە لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراقیش فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركردبێت هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، هەرچەندە هەفتانە لەڕۆژانی سێ ئەممە ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت، بەلام بەهۆی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ پێش خراوە، هاوكات لەگەڵ ئەوەی هیچ تەوەرەیەكی سەرەكی كۆبوونەوەكەش تایبەت نییە بە ناردنی پارە، بەڵام گەشبینین كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بە هەموو ئەگەرەكان دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونكە وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی عێراق دەكات و لەگەڵیشدا پارەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









