بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی: شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتایی هات

SNN
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە هەندێک ناوچە بڕێکی زۆر باران باری، بەڵام بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە شەپۆلەکە کۆتایی هاتووە.
ئامێدی و ئاکرێ؛ زۆرترین باران
بەپێی داتاکانی کەشناسی، لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە قەزای ئامێدی تۆمارکراوە کە 24.2 ملم بووە، هاوکات لە بازیان 21.4 ملم و لە بارزان 18.4 ملم باران باریوە. لە بەرامبەردا، کەمترین ڕێژە لە قەزای خەبات بووە کە تەنها 0.2 ملم بووە.
سلێمانی؛ باران کەمتر لە پارساڵ
جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 21.3 ملم باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و کۆی گشتیی ئەمساڵ گەیشتووەتە 57.6 ملم. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای ئەوەی بارانەکە بەهێز بوو و بووە هۆی کۆبوونەوەی ئاو، بەڵام هێشتا بەراورد بە پارساڵ کە 92.2 ملم باریبوو، ئەمساڵ 34.6 ملم باران کەمتر باریوە”.
کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە
سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا، جەوهەر حەمەلاو دووپاتیکردەوە کە “بەگوێرەی پێشبینییەکان شەپۆلەکە کۆتایی هاتووە و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









